گاربین مۆگۆرۆزا و ئەنەس جابر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی سیدنی، بەدەستهێنا.
لە جامی سیدنی بۆ تێنسی سەر زەوی، کە لە ئوسترالیا بەڕێوەدەچێت، لە قۆناغی دووەمی جامەکەدا گاربین مۆگۆرۆزای ئیسپانی بەرامبەر ئیکاترینا ئەلیکسەندرۆڤای ڕوسی یاریکرد.
پاش پشاندانی ئاستێکی بەرز، مۆگۆرۆزا بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە و ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک و حەوت بە شەش گێم بوون.
بەم ئەنجامە، گاربین وئەنەس جابری تونسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.