دادگای سعودیە بڕیاریدا سزای ناوزراندن بخاتە پاڵ ئەو كەسانەی دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر ژنانو ناویشیان لەراگەیاندنەكاندا بڵاودەكاتەوە، یەكەم كەیسی لەو جۆرەش دادگایەكی شاری مەدینە جێبەجێی كرد.
بۆ یەكەمجار لەو وڵاتەدا دادگا بڕیاریدا هەركەسێك گێچەڵو دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەر ژنان بەناوزراندن سزا دەدرێتو ناوی چواری ئەو كەسە لەگەڵ جۆری تاوانو سزاكەی لەراگەیاندنەكاندا بڵاودەكاتەوە.
رۆژنامەی (سەبەق)ی سعودیە بڵاویكردەوە كە دادگای شاری مەدینە سزای هەشت مانگ زیندایكردنو پێبژاردنی 5000 ریالی هاوڵاتییەكی سعودیەی بەناوی (یاسر موسلم محەمەد ئەلعەرەوی)داوە بەتۆمەتی گێچڵپێكردنو بێزاركردنی ژنێك.
ئەو رۆژنامەیە نوسیوییەتی دادگاكانی سعودیە بەشێوەیەكی رەسمی ئەو بڕیارەیان جێبەجێ كردووە كە هەر كەسێك گێچەڵ بەژنان بكات ناوی چواری بڵاودەكەنەوەو سزای ناوزڕاندنی بەسەردا دەسەپێنن.