نەجلا كچە ئێزدیەكی تەمەن ٢٤ ساڵە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ دا لەگەڵ ١١ كەس لە كەسوكاری كەوتۆتە دەست ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش.
نەجلا كە ناو ناسنامەكەی گۆڕدراوە، لەگەڵ ئەمیرێكی داعشدا هاوسەرگیری پێكراوە و بۆتە خاوەنی دوو منداڵ.
نەجلا دەڵێت: “هاوسەرەكەم بەردەوام ناچاری كردوم تەماشای ڤیدیۆی كوشتن و ئازاردانی ئێزدیەكان بكەم و وەك خزمەتكارێك مامەڵەی لەگەڵ كردوم”.
نەجلا ئاماژەی بەوەكردووە لەكاتی جەنگدا بەردەوام شوێن و ماڵیان گۆڕدراوە و دواتر بە نهێنی مۆبایل دەكڕێت و پەیوەندی بە هێزە دیموكراتەكانی سوریاوە دەكات و لەلایەن ئەو هێزەوە لە دەستی داعش ڕزگار دەكرێت.
نەجلا خەونی ئەوەیە بگەڕێتەوە سەر خوێندن و لەنێو خێزانەكەیدا درێژە بەژیان بدات.