Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

گوڵاڵە لەڕێگەی هونەرەوە گرنگی بەشوێنەواری گەرمیان دەدات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

گوڵاڵە لەڕێگەی هونەرەوە گرنگی بەشوێنەواری گەرمیان دەدات

گوڵاڵە حەمید، یەكێكە لە هونەرمەندە شێوەكارەكانی دەڤەری گەرمیان و سەرۆكی گروپی كیژانی شێوەكاری كفری و سەرۆكی (رێكخراوی كیما) یە و مامۆستای پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی كفریە، لە ڕێگەی هونەرەكەیەوە گرنگی بە شوێنەوارەكانی گەرمیان ‌و ژینگە دەدات، لە چاوپێكەوتنێكی تایبەت بە تۆڕی میدیای تەواردا باسی لە كاری ئایندەیی و ئەزمونی كارەكانی كردوو ووتی” لە ساڵی ٢٠٠٩لە پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی كفری دەستم بەكاری هونەری شێوەكاری كردووە و لە ئێستاشدا مامۆستای بەشی شێوەكاریم و بەردەوامم لەكاری هونەری”.

دەربارەی ئامانج و پەیامی كارەكەی لەرێگەی هونەری شێوەكارییەوە گوڵالە ووتی” هونەر پێویستە هەمیشە پەیامێكی هەبێت، لە گشت بارودۆخەكاندا بۆیە لە منیش رێگەی هونەرەوە توانیومە تارادەیەك لەسەر بابەتە گرنگەكانی رۆژ پەیامی هونەریم هەبێت بەنمونەی لە یادی رۆژی ژناندا، یادی كارەساتی ئەنفال، پەیامی هونەری منیش پیشاندانی باری خۆشی ئازار و كێشەكانی كۆمەڵگەكەمە”. هەروەها دەشڵێت” لە بەشێكی كارەكانمدا شوێنەوارە مێژوویەكانی ناوچەی گەرمیان و كوردستان رەنگدانەوەی هەیە لە تابلۆكانمدا بۆ زیاتر ئاشنابوونیان بە نەوەی نوێ و نوێنەری وڵاتانی دەرەوە، چونكە هونەر زۆرترین پەیام و كاریگەری هەیە و دەگاتە خەڵكی”.

لەبارەی بەشداری ژنان لە گەرمیاندا لە نێوكایە هونەرییەكاندا گوڵاڵە ووتی” بەخۆشحاڵییەوە ئێمەی ژنان رۆڵێكی گرنگ و دیاری كۆمەڵگەین لە خزمەتكردنی بواری شێوەكاری و هاوشانی هونەرمەندانیتر خزمەت دەكەین چ لە فێستیڤاڵەكان بێت یاخود كەرنەڤاڵی هونەری ‌و دیدار و یادەكان”.

لەلایەكیترەوە گوڵاڵە دەربارەی فرۆشتنی بەرهەمەكانییەوە دەڵێت” خۆشحاڵم بەوەی لە رێگەی فرۆشتنی تابلۆكانمەوە سودێكی زۆرباشم بەدەستهێناوە لە ئاستێكی باڵا و نرخی زۆرباش، داهاتێكی باشی هەبووە بەشێكی داهاتەكەش هەمیشە بۆ خزمەتی پرۆژە هونەرییەكان سودمان لێوەرگرتووە”. خاتوو گوڵاڵە حەمید باسیشی لە پرۆژەی هونەری داهاتووی خۆی كردوو ووتی” لەئێستادا لەگەل رێكخراوی هاوكاری ئەلمَانی سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ پرۆژەی دیداری هونەری ئاشتی و هەروەها پرۆژەی فیستیڤاڵی شێوەكاران و میوزیسانانی خانمانی هەرچوارپارچەی كوردستان و دوەمین پیشانگەی تایبەت بەخۆمم بەناونیشانی (تریفەی رەنگی گوڵاڵە ) لێرەوە ئەمەوێت بە ژنان بڵێم پێویستە پەرە بەوتواناشاراوە و لێهاتویەتان بدەن وكۆمەڵگە پێویستی بەرۆلی ژنە هاوشانی پیاوان بێجیاوازی لە بوارەجیاوازەكاندا خزمەت بكەن بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری كۆمەڵگە”.

ئام/ تریفە

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ