لەكابینەی نوێی حكومەتی ئەڵمانیادا كە 17 وەزارەت لەخۆ دەگرێت، 9 وەزارەت كە تیایاندا وەزارەتەكانی دەرەوەو بەرگریو ناوخۆو پەروەردە هەیە ژنان بەڕێوەی دەبەن، ئەمە جگە لەوەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری رۆشنبیری كە هەر وەزیرەكەی ژنە.
كابینەی نوێی ئەڵمانیا بەسەرۆكەیاتی راوێژكار (ئۆلاف شۆڵتس)، 16 وەزارەتی پێكهێنا، لەو 16 وەزارەتە نیوەیان وەزیرەكانیان ژنە.
وەزارەتی بەرگری
خاتوو كرستینا لامبریچت (56) ساڵ كە لەحكومەتەكەی مێركڵدا وەزیری داد بوو، لەم حكومەتە تازەیەدا وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیای پێسپێردراوە، كرستینا سێیەم ژنە كە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بەڕێوەدەبات.
وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ بوون
خاتوو كلارا گیفیچ (45) ساڵ، وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ بوونی پێسپێردراوە، كلارا جێگری سەرۆكی پارتی ئیشتیراكی دیموكراتی ئەڵمانیایە.
وەزارەتی ناوخۆ
بۆ یەكەمجارە لەوڵاتی ئەڵمانیا ژنێك دەبێتە وەزیری ناوخۆ، ئەویش پارێزەر خاتوو نانسی فیزەری (51) ساڵە، كە لێپرسراوی پارتی ئیشتیراكی دیموكراتی بووە لەهەرێمی هەیسن.
وەزارەتی هاوكاری ئابوریو گەشەپێدان
خاتوو سفینیا شۆڵستای تەمەن (53) ساڵ، پێشتر لەحكومەتەكەی ئەجێلا مێركڵدا وەزیری ژینگە بووە، لەم كابینە نوێیەدا وەزارەتی هاوكاری ئابوریو گەشەپێدانی پێسپێردراوە.
وەزارەتی پەروەردەو توێژینەوەی زانستی
خاتوو بیتینا شتارك فاتسینگەر (53) ساڵ، وەزارەتی پەروەردەو توێژینەوەی زانستی پێسپێردراوە، ئەم خانمە پێیوایە كە دەبێت گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لەسیستمی خوێندن لەئەڵمانیادا بكرێت.
وەزارەتی دەرەوە
خاتوو ئەنالینا بێربۆك (40) ساڵ، بووە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا.
وەزارەتی ژینگە
خاتوو شتیفی لیمكا (53) ساڵ لەم كابینە نوێیەی ئەڵمانیادا بووە وەزیری ژینگە، خاتوو شتیفی ئەندازیاری كشتوكاڵەو پێشتر بۆ ماوەی 11 ساڵ بەڕێوەبەری كارگێڕی پارتی سەوزی ئەڵمانیا بووە.
وەزارەتی كاروباری خێزان
ئانا شبیگل تەمەن (40) ساڵ، بووە وەزیری كاروباری خێزانو بەتەمەنو ژنانو لاوان، ئەم وەزارەتەش بۆ ئانا نامۆ نییە، چونكە پێشتر لەهەرێمی راینلاند هەمان وەزارەتی بەڕێوە بردووە.
وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری رۆشنبیری
خاتوو كلاودیا رۆت تەمەن (66) ساڵ، بووە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری رۆشنبیری، بەوەش دەبێتە لێپرسراوی تۆڕی میدیایی (DW)، كلاودیا بەڕێوەبەری پێشووی تیپی موزیكی (تون شاینە شیربن) بووە.
ئا: دڵی