Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ئاگادارییەك لە پەروەردەی هەولێرەوە بۆ تاقیكردنەوەكانی سبەینێ‌ – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئاگادارییەك لە پەروەردەی هەولێرەوە بۆ تاقیكردنەوەكانی سبەینێ‌

بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بڕیاریدا كە سبەینێ‌ شەممە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لە كاتژمێر ٩:٣٠ خولەك ئەنجام بدرێت.

پەروەردەی هەولێر رایگەیاندوە: لە ڕۆژی شەممە (١٥ی ١ ی ٢٠٢٢) وە تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی كۆتایی وەرزی یەكەمی گشت قۆناغەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگای هەولێر بە ( پەروەردەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە، لە كاتژمێر (٩:٣٠) خولەكی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن.

دەشڵێت: ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێك تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندنەكان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی كە ماوەی ئەو كاتژمێرەی كە لە (٨:٣٠) گۆڕدراوە بۆ (٩:٣٠) ئەوانیش كاتژمێرێك لەكاتی تاقیكردنەوەكانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و رێكەوتی ئاماژەپێكراو.

پەروەردەی هەولێر سەرنجی بۆ ئەوەش راكێشاوە كە لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتوچۆی رێگاوبانەكان بەهۆی كەشوهەواوە، پێویست ناكات بەخێوكارانی قوتابیان منداڵەكانیان بنێرنەوە بۆ قوتابخانەو جەختیكردوەتەوە كە “بە دڵنیایی لەكاتی گونجاو قەرەبوو دەكرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوكێ و نیگەرانییەكتان لەوبارەیەوە نەبێت”.

ئامادەکردنی: تریفە حەسەن

هاوشێوە

ڤیدیۆ