ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەساڵی رابردوودا 5 ژنە كرێكاری بیانی لە كوردستان گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ئامارێكی رێكخراوی رۆشنبیری ‌و داكۆكیكردن لەكرێكارانی بیانی لەهەرێمی كوردستان، لەساڵی 2021 دا 22 كرێكاری بیانی كە (5) یان ژنە لەكوردستان گیانیان لەدەستداوە.

ئەو رێكخراوە ئەمڕۆ شەممە لەگۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەو ئامارانەی خستە روو كە لەساڵی 2021 دا ٢٢كرێكاری بیانی بەهۆی كوشتن و خۆكوژی و كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە، كە لەو ژمارەیە (5)یان ژن بوون.

رێكخراوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هەر لەساڵی رابردوودا (7) كرێكار بریندار بون‌و (2) كرێكار دەستدرێژی سێكسیان كراوەتە سەر‌و (3) حاڵەتی بازرگانی كردن بەمرۆڤ رویداوە‌و (30) كەسیش بەهۆی لێدان و نەدانی پارەوە توشی كێشەبوون.

لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا رێكخراوی رۆشنبیری رایگەیاند: هەرچەندە ئامارێكی دروست نییە كە چەند كرێكاری بیانی لەكوردستاندا بونیان هەیە، چونكە بەشێك بە ڤیزای سەردان و گەشتیار ‌و بەشێك بەنایاسایی هاتونەتە كوردستان، بەڵام بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەستە (32) هەزار كرێكاری بیانی ژن و پیاو لە كوردستان هەیە‌و ماف و ئاستی پاراستنیان لەلایەن كۆمپانیاكان‌و خاوەن كارەكانەوە ساڵ بەساڵ باشتر دەبێت.

ئا: تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ