Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
مافەكانی ژنان، شووناسی جێندەری، خواستی سێكسی و یاساكانی ڕەوشت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

مافەكانی ژنان، شووناسی جێندەری، خواستی سێكسی و یاساكانی ڕەوشت

ڕێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ Human Rights Watch ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوكردەوە، تیایدا باسی لەو پـێشێلكاریـیانە كردووە كە لە ساڵی 2021 بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ كراون لە دەیان وڵاتی جیهاندا، لەوانە عێراق و لە نێویدا هەرێمی كوردستان.

تۆڕی میدیایی تەوار ئەو برگەیەی لەراپۆتەكەدا تایبەتە بەژنان بڵاودەكاتەوە:

مافەكانی ژنان، شووناسی جێندەری، خواستی سێكسی و یاساكانی ڕەوشت

سەرەڕایی ئەوەی یاسای سزادانی عێراقی لێدانی جەستەیی بە تاوان لەقەڵەم دەدا، ماددەی ٤١ (١) ڕێگە بە مێرد دەدات كە “سزای” ژنەكەی بدات یان دایك و باوك دیسیپلنی منداڵەكانیان بكەن “بەشێوەیەكی سنوردار كە لە یاسا یان نەریتدا هاتووە”.

لە ئامارێكی یونیسێفدا هاتووە كە لە 80%ی منداڵان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. هەروەها یاسای سزادانی عێراقی سزای زیندانی كەم دەكاتەوە بۆ كارە توندوتیژیەكانی وەك كوشتن “بەهۆی شەرەف” و یان گرتنی ژن یان كچێكی ناسیاو لەكاتی سێكسكردن لەدەرەوەی هاوسەرگیری.

یاسای لەم جۆرە كە جیاكاری تێدایە ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەكاتەوە. ڕاپۆرت لەبارەی چەندین كەیسی توندوتیژی خێزانی بە كوشتنی ژنان و كچانیشەوە لەلایەن مێردەكانیان و خێزانەكانیانەوە لەسەرتاسەری ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدرا.

لە ساڵی ٢٠١٩وە هەوڵە پەرلەمانییەكان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسایەك لەدژی تووندوتیژی خێزانی لە پەرلەماندا چەقی بەستووە.

كۆپی ٢٠١٩ی یاساكە كە لەلایەن هیومان ڕایتس ۆوچەوە بینرا بڕگەی تێدابوو باسی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی خێزانی دەكرد لەگەڵ فەرمانی دادوەری بۆ ڕێگری كاتی لە كەسی دەستدرێژیكار لە نزیك بوونەوە یان پەیوەندیكردن بە قوربانیەكەوەو سزادانیان لەكاتی پێشێلكردنی یاساكەدا، هەروەها دامەزراندنی كۆمیتەیەك لە وەزارەتەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی. لە پرۆژە یاساكەدا هەندێك بۆشایی و بڕگە هەیە كە لە كاریگەری جێبەجێكردنی یاساكە كەم دەكاتەوە وەك ئەولەویەتدان بە ئاشتكردنەوە لەبری پارێزگاری و دادپەروەری بۆ قوربانیەكە.

لە ٢٠٢١، هێزە ئەمنیەكانی عێراق هەستان بە دەستگیركردنی كوێرانەی هاوڕەگەزخوازان، دووڕەگەزخوازان و ڕەگەزگۆڕەكان تەنها لەسەر بنەمای ڕەگەزو ڕوخساریان لەگەڵ ئەنجامدانی مامەڵەی خراپ لەگەڵیان وەك ئەشكەنجە و لێدان و پشكنینی بەزۆرەملێی كۆم و تووندوتیژی سێكسی لەكاتی بەندكردنیان. هەروەها هێزە ئەمنیەكان هەستان بە هەراسانكردنی جەستەیی و زارەكی ئەم كەسانە لە بازگەكاندا. هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری كرد لەسەر كەیسی چاودێری دیجیتاڵی سۆشیال میدیاو ئاپی چاوپێكەوتنی ئەم كەسانە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە. حكومەت شكستی هێنا لە لێپرسینەوە لە ئەندامانی گرووپە چەكدارەكان كە هەستاون بە ڕفاندن و دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدان و كوشتنی ئەم كەسانە لە عێراق.

ماددەی ٣٩٤ی یاسای سزادانی عێراقی سێكسكردن لەدەرەوەی ژیانی هاوسەرگیری بە نایاسایی لەقەڵەم دەدات كە ئەمەش پێشێلكردنی ژیانی تایبەتی خەڵكە و بەزۆری زیان بەم كەسانەو ژنان دەگەیەنێ چونكە سكپڕبوون وەك بەڵگە بۆ پێشێلكردنی یاساكە بەكاردەهێنرێ. بەپێی ئەم یاسایە، ئەو ژنانەی داوا لەدژی دەستدرێژی سێكسی بۆسەریان پێشكەش دەكەن خۆیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكەنەوە. یاسای سزادانی عێراقی بەڕوونی ڕێگری ناكات لە پەیوەندی هاوڕەگەزخوازی، بەڵام ماددەی ٤٠١ی یاسای سزادانی عێراقی دەڵێ دەبێت لێپرسینەوەی یاسایی لە هەركەسێك بكرێت كە لە شوێنی گشتیدا”كاری بەدڕەوشتی” دەكات و سزاكەی تا شەش مانگ زیندانی بێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ