Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
“لەساڵی رابردوودا 353 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنوس‌و دامەزراوەی میدیایی كراون” – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

“لەساڵی رابردوودا 353 پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنوس‌و دامەزراوەی میدیایی كراون”

بەپێی ئامارێكی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان، لە ساڵی 2021دا 353 پێشێلكاری بەرامبەر بە 260 رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی كراون ‌و پێشێلكاری بەرامبەر بە ئازادیی كاری رۆژنامەنووسی 2021 بەراورد بە ساڵی 2020 بە رێژەی 8٪ كەمیكردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 16ی كانوونی دووەمی 2022، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان، لە رێوڕەسمێكدا لە شاری سلێمانی راپۆرتی رەوشی ئازادیی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.

بەبێ‌ ئەژماركردنی راپۆرتی ئەمساڵیان بۆ ساڵی 2021، دیاری محەممەد بەڕێوەبەری سەنتەرەكە وتی: “لە 10 راپۆرتی رابردوودا لە ساڵەكانی 2011 بۆ 2020، دوو هەزار 632 پێشێلكاری بەرامبەر بە دوو هەزار و 165 رۆژنامەنووس و كەناڵی راگەیاندن كراوە، كە سێ لە كەیسەكانی ئەو ماوەیە، كەیسی تیرۆرن”.

سەبارەت بە ئاماری ساڵی 2021بەراورد بە ساڵی 2020، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ وتی: “وەك ژمارە ئاستی پێشێلكاری بەرامبەر بە ئازادیی كاری رۆژنامەنووسی بە رێژەی 8٪، بەراورد بە ساڵی 2020 كەمیكردووە”.

ئامارەكانی تایبەت بە پێشێلكارییەكانی ساڵی 2021، كە دەست سەنتەری میترۆ كەوتووە، 353 پێشێلكاری بەرامبەر بە 260 رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی كراوە، كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

– 189 رێگری و جیاكاری

– 81 هێرش و لێدان و سووكایەتی

– 25 دەستبەسەركردن بەبێ بڕیاری دادگا

– 25 كەیسی زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەڤانی

– 13 كەیسی هەڕەشەكردن

– 7 كەیسی شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی

– یەك كەیسی تەقەكردن لە رۆژنامەنووسان

– 4 كەیس و حاڵەتی رۆژنامەنووسی حكومدراو بەدەر لە یاسای كاری رۆژنامەگەری

– 2 كەیسی هەڵكوتانە سەر و داخستنی بارەگای كەناڵەكان

– 6 كەیسی پڕكردنەوەی بەڵێننامە لەلایەن دامەزراوەكانەوە

ئا: تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ