پەروەردەی ڕۆژهەڵاتو ڕۆژئاوای سلێمانی بەهۆی سەرماو سۆڵەوە سبەینێ دووشەممەی كردە پشوو بۆ باخچەی ساوایانو بازنەی یەك (پۆلی 1و 2و 3)ی بنەڕەتی”.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی كانوونی دووەمی 2022، هەر دوو پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی لە دوو ڕاگەیەنراوی جیاوازدا بڵاویانكردەوە، ”بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی پێشبینی كراوە، سبەی دووشەممە 17ی 1ی 2022 لە باخچەی ساوایان و بازنەكانی یەكی بنەڕەتی، كە ( پۆلەكانی یەك و دوو و سێ ) دەگرێتەوە، دەكرێت بە پشوو.