لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بڕیاریدا بە داخستنی ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی ئەزمەڕ بەهۆی بەفربارینێکی زۆر وە دروستبوونی ئاستەنگ لە جموجۆڵی ئوتومبیل لەو سنوورانە.
وە تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ئێستادا سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەن کە لەو ناوچانە گیریان خواردووە، لە هەمان کاتدا تیمەکانی شارەوانی سلێمانی و ڕێگاوبان و هاتووچۆی سلێمانی بە هەماهەنگی سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگاکان و ڕێکخستنی ڕەوشی هاتووچۆن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەبەر دروست نەبوونی دۆخی ناهەموار و مەترسیدار لەو سنوورانە داوا لە شۆفێران دەکات ڕوو نەکەنە شوێنە ناوبراوەکان، وە لەکاتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە (١٠٠) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان JCC ، ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی، ١١٥ بەرگری شارستانی سلێمانی.