ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی
كه‌شناسی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی گرتووه‌ته‌وه تا سبه‌ی شه‌و به‌رده‌وامی ده‌بێت و به گشتی شه‌پۆله‌كه تا كۆتایی هه‌فته ناو به‌ناو چالاك ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2022، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌م شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری خۆیان بكه‌ن له كوێ پێویست بكات گۆڕانكاری له خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌م شه‌پۆله تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر له رۆژی هه‌ینی 20ی كانوونی دووه‌م، ڕۆژی هەینی کۆتای بەم شەپۆلی سەرمایەدێت…