بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات کە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەشو هەوا ئەم رێگایانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەربەست کراون یان هاتووچۆ تیایاندا مەترسیدارە:-
- ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
- رێگای سلێمانی – دەربەندیخان بەربەست کراوە.
- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی – قەیوان بەربەست کراوە
- رێگای سلێمانی – مێرگەپان بەربەست کراوە
- رێگای تاسلوجە – بازیان هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
- رێگای دوکان – تاسلوجە هاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی گشت شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە هیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەهێنن و باشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن.
ڕێپێدراوی هاتووچۆ : هێمن سالار