بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕایی ڕاگەیاندنی پشوو ناوەندی پێدانی ڤاكسین كراوە ( سەعات – ٨ – بۆ – ٥ – ئێوارە) دەبێت.
سەرەڕایی ڕاگەیاندنی پشوو لە پارێزگای سلێمانی، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، ناوەندی پێدانی ڤاكسین لەبەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕۆژانە كراوە دەبیت بەڕووی هاووڵاتیاندا سەعات – ٨ – بۆ – ٥ – ئێوارە دەبێت.
بەهۆی زۆری تەشەنەكردنی ڤایرۆرسی كۆرۆنا، تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات گرنگترین ڕێنماییەكان خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەبەكارهێنانی ماسك و دەست شۆردنی بەردەوام و دووركەوتنەوەلەقەرەباڵغی و تەوقەنەكردن و وەرگرتنی ڤاكسین ڕەچاو بكەن.