معسومەعبدوڵا برایم ئەندازیاری مەدەنی ڕێگاوبانی تەواو کردوە، لەمناڵیەوە حەزووخولیای بۆ وێنەگرتن هەبووە،وەكو خۆی باسی دەكات جیاوازتر لە دیدەی ئەوانی تر وێنەدەگرم لەو بارەیەوەتۆڕی میدیای تەوار چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەنجام داوە.
معسومەعبدوڵا دەربارەی سەرەتای دەستپێكردنی دەڵێت”لە مناڵیەوە خولیای زۆرم بۆ وێنە گرتن هەبوو ، هەرچەند بە مۆبایلێکی ئاسایی وێنەم دەگرت ، بەڵام جیاواز لە دیدەی ئەوانەی تر وێنەدەگرم ئەتوانم بلێم هەم هونەرە و هەم پیشە، دەربارەی ژنانی فۆتۆگرافەر معسومە وتی”بەگوێرەی ئەوەی ژن بە رادەیەکی کەمتر لەو بوارەدا دەبینڕین ،رەنگە زۆر جار توانای ژنەكان کەمتر سەیربکەن.
معسومەعبدوڵا دەڵێت”ئەمەوێ لە زوومی کامێراکەمەوە ، ئەو جوانیانە پیشان بدەم کە لەدیدەی خەلکی تر ئاسییە ، وێنە تاکە شتێکە کە هەمیشە ئەمێنێتەوە.
جێگەی خۆشحالیە بتوانی وێنەی جوان پیشانی خەڵك بدەی وەك یادگاری جوان بمێنێتەوە. دەربارەی بەشداری كردنی ژنان خاتوو معسومە وتی” ئەتوانم بلێم بەراورد بەچەند ساڵی پێشتر توانیویانە، زیاتر بچنەپێشەوەو پەرەبەهونەرەكە بدەن، پێم وایە ژنان کەخولیای وێنەگرتنی هەبێ دەتوانێ شتێ زۆر جوانتر پشان بدات چونکە سەلیقەی ژن تایبەتە.
دەربارەی پرۆژەی ئایندەی معسومەعبدوڵا وتیشی ”پرۆژەم ئەوەیە کە پێشانگایەک بۆ وێنەکانم بکەمەوە ، ئەمەوێ ئەوە بسلەمێنم کە ژنیش هەر شتێک کە خولیای هەبێ تێدایە سەردەکەوێ .
پەیامیش بۆ ئەو ژنانەی خولیای فۆتۆگرافیان هەیە ، بەر لە هەموو شتێک بە حەز و خۆشەویستیتان بۆی هەبێ چاولێکەری نەبێ .
ئا:تریفە