ئەمڕۆ سێشەممە خاتوو رۆبرتا میتسولا بەكۆی دەنگی پارلەمانتارانی ئەوروپا، بە سەرۆكی پارلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا.
لەگەڵ ئەوەی دژی پرسی لەباربردنی منداڵ بوو بەهۆی ئەوەشەوە دووچاری رەخنەیەكی زۆر بوویەوە، بەڵام لەیەكەم قۆناغی دەنگدانی پارلەمانی ئەوروپادا، خاتوو رۆبرتا بەكۆی دەنگی پارلەمانتاران بووە سەرۆكی ئەو پارلەمانە.
رۆبرتا دوای هەریەك لە خاتوو (سیمۆن فیل 1979- 1982)، (نیكۆل فۆنتین 1999- 2002) كە هەردوكیان فەرەنسی بوو، بووە سێیەمین ژن كە سەرۆكایەتی ئەو پارلەمانە بكات.
هەڵبژاردنی رۆبرتا دوای ئەوە دێت كە (دیڤید ساسولی) سەرۆكی پێشووی پارلەمانی ئەوروپا هەفتەی رابردوو بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
رۆبرتا میتسولا تیدیسكۆ تریكاس، پارێزەرو شارەزا لەیاساو سیاسەتی ئەوروپا، لە ساڵی 1979 لەماڵتا لەدایكبووە.
دڵی