بەڕێوەبەرایەتی ئاو سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات ئاو نەڕێژنە كۆڵانەكان و پێوەری ئاو داپۆشن.
لە راگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان كە پلەكانی گەرما بەرەو دابەزین دەچن، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان ئەو نەڕێژنە شەقامەكان، چونكە دەبێتە هۆی بەستنی شەقامەكان و دروستبونی روداوی هاتوچۆ.
داواش دەكات: “پێویستە تا ئاسایی بونەوەی پلەكانی گەرما، پێوەری ئاو داپۆشن بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی شكاندنی”.
ئاوی سلێمانی رێنمایی هاوڵاتیانیش دەكات كە دەزولەیەك ئاو بكرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی بەستنی بۆڕی ئاو.
دەشڵێت: لە كاتی بەستنی بۆڕی ئاودا، كەمێك ئاوی گەرم بكەن بە بەلوعەو بۆرییەكاندا بۆئەوەی نەبێتە شكاندنیان.