پاش دابڕانی كچان لەخوێندن، بزووتنەوەی تاڵیبان بڕیاریداوە كچان بگەڕێنێتەوە بۆ خوێندنگەكانی ئەفغانستان.
زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی حكومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند: ناوەندە پەروەردەییەكانی ئەفغانستان هۆڵەكانی خوێندن بۆ كچان و ژنانی ئەفغانستان لە 21ی ئاداری ئەمساڵەوە دەكەنەوە.
زەبیحوڵا موجاهید وتیشی: “لەهەندێ ناوچە بەهۆی بارودۆخی ئابووریی وڵاتەوە ناوەندەكانی خوێندن ڕاگیراون، پێویستە كاریان لەسەر بكەین و ئەوانیش بكەینەوە”.