ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كەشناسێكی عێراقی: سبەینێ‌ شەپۆلێكی سەرمای كەم وێنە ڕوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

سادق عەتیە كەشناسی عێراقی ڕایگەیاند: سبەینێ‌ شەپۆلێكی سەرمای توند ناوچەكانی باكوری عێراق دەگرێتەوەو شەپۆلەكە لەمێژوی عێراقیشدا كەم وێنە دەبێت.

ئەوەی خستۆتەڕوو، لەبەرەبەیانی چوارشەممەوە شەپۆلێكی سەرماو بەفربارین سەرەتا دهۆك‌ و نەینەوا دەگرێتەوەو دواتر درێژ دەبێتەوە بۆ كەركوك ‌و سلێمانی‌و بۆ بەیانی پێنجشەممەش تاوەكو باكوری بەغدا شەپۆلەكە دەیگرێتەوە.

كەشناسی هەرێمیش ئاشكرا كردوە، سبەینێ‌ لەدوای نیوەڕۆوە شەپۆلێكی تری سەرما و بەفربارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێم بە سەنتەری پارێزگاكانی هەولێرو كەركوكیش دەگرێتەوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ