بەهۆی بەفربارین زۆری شەوی رابردووەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەو شەپۆلە بەفرە كە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، بووە هۆكاری دواكەوتنی ژمارەیەك لە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی”.
ئاماژە بەوەشدراوە،”بەسەرپەرشتی ئەندازیار تاهیر عەبدوڵڵا قادر بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەڕێوەبەری تەكنیكی فڕۆكەخانە سەرقاڵی پاككردنەوەی فڕگەی فڕۆكەخانە و بەشەكانی تری ناو فڕۆكەخانە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە نزیكترین كاتدا”.