پیاوێك لەشاری بابلی باشوری عیراق، دوای ئەوەی كچەكەیو دایكیو نەنكی خۆی دەكوژێت، دواتر كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.
پۆلیسی ئەو شارە لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەداوە كە فەرماندەی پۆلیسی ئەو شارە خۆی سەرپەرشتی ئەو روداوەی كردووە كە لەناوەڕاستی شارەكە روویداوە.
پۆلیسی شارەكە ئەوەشی رونكردۆتەوە كە “ئەو پیاوە سەرەتا تەقەی لەكچەكەی كردووەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، دواتر دایكیو نەنكی خۆی كوشتووەو دواتریش خۆی كوشتووە”.
ئاماژەی بەوەشداوە: “تەرمەكان رەوانەی پزیشكی داوەری كراونو لێكۆڵینەوە لەهۆكاری روداوەكە دەكەن”.
جێی باسە 10ی ئەم مانگە لەشاری نەجەف، تاوانێكی ترسناكی تری هاوشێوە رویدا، كاتێك گەنجێك كە خوێندكاری ئامادەیی بوو، باوكو برا گەورەكەی خۆی كوشتو خوشكەكەشی بریندار كرد.
لەسەرەتای ئەمساڵیشدا پۆلیسی شاری دیوانیە تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد، كە باوكی خۆی خنكاندبوو تەرمەكەشی فڕێدا بووە زێرابی ماڵەكەی خۆیانەوە.
بەپێی ئامارەكان لەساڵی 2021 دا 1077 تاوانی كوشتن روویداوە كە 666 یان ئاشكرا كراوەو ئەوانی تر بەنادیاری ماوەتەوە.
دڵی