ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، نەسرەت جاهان چوودەری بە رەگەز بەنگلادیشی لەلایەن جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، راسپێدراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی دادوەر لە دادگای وڵاتەکەی.
ئاماژەیان بەوەش کردوە: چوودەریی تەمەن 45 ساڵ، دەبێتە دادوەری دادگای تاوانەکانی نیویۆرک و بەوەش یەکەم ژنە موسڵمان و دوەم دادوەری موسڵمان لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا، ئەو پۆستە وەربگرێت لە مێژووی ئەمریکادا.
نەسرەت چوودەری، دەرچووی زانکۆکانی کۆلۆمبیا و برینستۆن و کۆلێژی مافی زانکۆی (یل)ە و بەڕێوەبەری یاسایی یەکێتیی ئازادییە مەدەنییەکان بوە لە ویلایەتی ئەلینۆی، چوودەری خێزانەکەی بەر لە لەدایکبوونی کۆچیان کردوە بۆ ئەمریکا.