ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بڕیاریدا لە ڕۆژی یەكشەممەوە ٢٣ی ١ی ٢٠٢٢ دەوامی فەرمانبەرانو مامۆستایانو تاقیكردنەوەكانی خوێندكاران، یەك كاتژمێر دوا بخات.
بە هۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفرو دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆو هەروەها بەشێك لە فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكاران لە دەرەوەی شاری هەڵەبجەوە دێن بۆ دەوامی فەرمی، ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بڕیاریدا لە ڕۆژی یەكشەممەوە ٢٣ی ١ی ٢٠٢٢ :
١- دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەكان و بەشە كارگێڕیەكان كاتژمێر ( ١٠ ) دەست پێدەكات و كاتژمێرێك دەوام درەنگتر تەواو دەبێت.
٢- تاقیكردنەوەكانی خوێندكاران لە كۆلێج و بەشەكان كاتژمێر (١٠ ) دەست پێدەكات.