پۆلیسی ئاینی بزوتنەوەی تاڵیبان هەڕەشەی گوولە بارانكردن لەو ژنانە دەكات كە لەرێكخراوە ناحكومییەكان كار دەكەن ئەگەر هاتوو حیجاب نەپۆشن.
دوو ژنە فەرمانبەر كە لەرێكخراوێكی ناحكومی لە هەرێمی بادگیسی ئەفغانستان كاردەكەن و لەبەر باری ئەمنی ناوی خۆیان نەوتووە بە(ئاژانسی فرانس پرێس)یان راگەیاندوە كە لقی وەزارەتی فەرمان بەچاكەو نەهی كردن لەخراپەی هەرێمەكەیان پێیانراگەیاندوون ئەگەر بەبێ حیجاب كردن بڕۆن بۆ دەوام گوللە بارانتان دەكەین.
وتوشیانە: لقی ئەو وەزارەتە پێیان وتوون ئەبێت پیاوێكتان لەگەڵ بێت كاتێك دەچنە سەر كارەكانتان.
ئەگەرچی حكومەتی تاڵیبان ڕایگەیاند كە بڕوای بە ماف و ئازادی ژنان هەیە و ڕێیان پێدەدات كە كە كاربكەن، بەڵام ئەوەی ڕاستە وانییە و هەمیشە لەكوچە و كۆڵانەكاندا هەڕەشە لەژنان دەكرێت و هەزاران نوسین و پۆستەریان لەو بارەیەوە بڵاو كردوەتەوە كە دژی ئازادی ژنانە.