Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

سعودیە لەبەرژەوەندی ژنان چەند گۆڕانكارییەكی لەسیستەمی بەڕێوبردن كردوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سعودیە لەبەرژەوەندی ژنان چەند گۆڕانكارییەكی لەسیستەمی بەڕێوبردن كردوە

سعودیە لەماوەی ٣ساڵی ڕابردوو كۆمەڵێك گۆڕانكاریی لەسیستەمی بەڕێوبردن كردوە، كە ژنان بتوانن بەشداربن.

لەسعودیە ڕێگە بەژنان نەئەدرا بەبێ بوونی هاوسەر یان كەسێكی نزیك بچێتە دەرەوەی سعودیە، یاخود لێخورینێ ئۆتۆمبێل و وەرگرتنی مۆلەتی شۆفێری، یا بەشداری كردن لە پلە باڵاكانی وڵات بەدروستكردنی ئاستەنگ و ڕێگریكردنیان بەیاسا بڕیاری لێدرابوو.

دەسەڵاتدارانی سعودیە ماوەی چەند ساڵێكە كۆمەڵە گۆڕانكارییەكی لەسیستەمی بەڕێوبردن كردوە كە لەبەرژەوەندی ژنانی سعودیە چەند مافێكیان بۆ فەراهەمكراوە.

ساڵی 2018 دوای چەندین ساڵ لە قەدەغەكردنی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری دواجار ژنانی سعودیە بوونە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری.

هەر لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی ئەو ژنانەی كە مۆڵەتی شۆفێری وەردەگرن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كاردانەوەی لێكەوتەوە، هەندێكیان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و هەندێكی تریش بەلادان لەدین و بەهای كۆمەڵگەی عەرەبی ناویان برد، لەكۆتایدا ژنان توانیان شۆفێری بەمۆڵەتەوە بكەن.

قۆناغێكی تری مێژووی لەدەوڵەتی سعودیە بۆ یەكەمجار لە مێژووی وڵاتدا ژنێك لە كەرتی حكومی وەك وتەبێژ دیاریكرد.

ئەم قۆناغە ساڵی ٢٠١٩ روویدا كاتێك ژنێك بووە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ئیبتیسام ئەلشەهری ئەو ژنە مامۆستایەی كە سەرپەرشتیاری قوتابخانە بووە لەمێژووی ئەو وڵاتەدا یەكەم ژن بووە بە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە. ئیبتیسام ئەلشەهری لەماوەی ١٧ساڵی رابردوودا وەك مامۆستای زمانی ئینگلیزی خزمەتی كردوە‌و ئەمەریكا خوێندوییەتی.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا سعودیە چەند بڕیاێكی لەبەرژەوەندی ژنان دەركردوە وەكو سەفەركردنی ژنانی بەبێ‌ بوونی هاوسەر یان كەسێكی نزیكی.

لەئەمساڵدا وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڕیاری دامەزراندنی ژنانی بۆ پاراستنی ڕێوڕەسمەكانی حەج و عەمرە دەركرد.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڕیاریدا، داواكاری ژنان بۆ دامەزراندنیان لەوەزارەتی ناوخۆ لەچوارچێوە هێزی پاراستنی ڕێوڕەسمی حەج و عەمرە وەربگیردێت.

ئەمەش لە راگەیاندنی ناوەندێكی سەر بە وەزارەتی ناخۆی سعودییە ناوی ئەمیندارێتی گشتی هێزە چەكدارەكان بۆ پاراستنی حەج و عومرە بۆ ژنان كراوەتەوە.

شایەنی باسە بریارێكی لەم جۆرە‌و بۆ ئەم سەردەمە گرنگییەكی ئەوتۆی نییە بەگشتی، چونكە بەشداری كردنی ژنان و سەركەوتنیان لەهەموو بوارەكانی ژیان و كایەكانی كۆمەڵگە لەجیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست زۆرلەوە گرنگتر‌و بەرەو پێشچونی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بۆ دەوڵەتێكی وەك سعودییە بریار‌و هەنگاوێكی باشە تا ژنان بتوانن لە سەرجەم كایەكان بێنە پێشەوە‌و بەشداربن لە بەرێوەبردنی كاروباری وڵاتەكەیان.

ئا: سەیران محەمەد

هاوشێوە

ڤیدیۆ