ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

کۆمەڵی نێو دەوڵەتی لەبارەی جینۆسایدەوە بڕیارێکی گرنگ دەردەکات

کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەبڕیارێکدا ڕۆژی ٥ شەمەی ڕابوردوو ڕایگەیاند ” ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە بەنیازن لە بایەخ و کاریگەری کۆمەڵکوژی و جینوسایدی نەژادی لە سەردەمی حوکمی نازی کە بە هۆلۆ کۆست ناسراوە لە جەنگی جیهانی دوەمدا کەمبکەنەوە.

هەروەها دەڵێن” هەر دەستێوەردانێک لە بێبایەخکردن و سوککردنی ئەو پرۆسە دژبەمرۆڤایەتیە گۆرین و شێواندنی مێژووە و ئەو پڕۆسەیە بووە هۆی قڕکردنی زیاتر لە ٦ملیۆن جو و چەندین نەژادیتر لە ئەوروپادا، ناکرێ بسڕدرێتەوە و کەم بایەخ سەیربکرێت.


لە سەردەمی جەنگی جیهانی دوەمدا کۆمەڵکوژی و قڕکردنی نەژادی کە بە هۆلۆ کۆست ناسراوە لە سەردەستی ئادڵۆف هیتلەر ئەنجامدرا کە زیاترین ژمارەی جو و قەرەچ و کەم ئەندامی گرتەوە هەندێک لەو ڕزگاربووانە تائەم کاتەش ماون بەدەم ئەو ئازارانەوە ئەتلێنەوە .


شایانی باسە هەندێ کۆمپانیا و ئەو دەوڵەتانەی کە لەکاتی جەنگدا هاوپەیمانی نازیەکان بوون بەنیازی بوون ئەو مەسەلەیە کاڵبکەنەوە

هاوشێوە

ڤیدیۆ