بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان، قوتابیان و خوێندكاران لە دابەزینی پلەكانی گەرمی، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڕیاریدرا لە سبەی یەكشەممە (23-1-2022)ەوە تاوەكو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو (30-1-2022) لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی (حكومی – ناحكومی ) پشووبێت و سەرجەم تاقیكردنەوەكانیشی دواخست.
ڕاگەیەندراوێك لە وەزیری پەروەردەوە :
بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران لە دابەزینی پلەكانی گەرمی پاش هەڵسەنگاندنی ( وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریارماندا :
١- لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی ( حكومی – ناحكومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەكشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا رۆژی یەكشەممە پشوو دەبێت.
٢- ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوانەی وەرزی یەكەم كە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٢ دەستپێدەكرێتەوە، كارگێری ناوەندەكانی خوێندن خشتەی ئەو تاقیكردنەوانەی كەماون بۆ قوتابیان و خوێندكاران رادەگەیەنن بەمەرجێك بەیانیان لەكاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی دەستپێبكات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیكردنەوانەی كە ماون خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەكات .
٣- قوتابخانەكانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەكان) و ( بیانییەكان ) كە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێكراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.
٤- ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووكردنەوەی ماوەی لەدەستچوو ، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەكاتەوە.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
٢٢ی ١ی ٢٠٢٢