كچێكی میسری بەهۆی لێكۆڵینەوەیەكەوە لەسەر گەڕان بەدوای چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەدا خەڵاتێكی جیهانی وەردەگرێت.
سارا حاجی ئەو كچە میسریەیە كە دە ساڵ لەمەوپێش كەسێكی ئازیزی بەنەخۆشی شێرپەنجە لەدەستدا، ئەمە بووە هاندەری بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیەك لەو نەخۆشیە و چارەسەركردنی بە شێوەیەكی پشكەوتوو ئەنجام بدات.
سارا كە بڕوانامەی دكتۆرای هەیە لەبواری شێرپەنجەدا، لێكۆڵینەوەكەی ئەنجامی باش هەبوە و بەهۆیەوە بەباشترین لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو نەخۆشییە لەئەڵمانیا هەڵبژێردراو خەڵاتی RIChtzenhain لەسەنتەری ئەڵمانی بۆ لێكۆڵینەوە لەنەخۆشی شێرپەنجەی پێبەخشرا.
سەیران محەمەد، ( الفنار الاعلام )