ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سەدەف کاباش بە بیانوی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان دەسگیردکرێت

كاتێك گا دەچێتە كۆشكەوە نابێتە پاشا، بەڵكو كۆشكەكە دەبێتە تەویلە”
ژنە رۆژنامەنوسی تورك بەناوی سەدەف كاباش لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا ووتی” كاتێك گا دەچێتە كۆشكەوە نابێتە مەلیك،بەڵكو كۆشكەكە دەبێتە تەویلە” ئەم قسەیە بووە هۆکاری توڕەبوونی ئەردۆغان و بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بەسەرۆک بڕیاری دەسگیرکردنی بۆ دەرکرا.


رۆژنامەنوس سەدەف کاباش ئێوارەی رۆژی هەینی 21ی کانوونی دووەم لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا بەشداربوو و گوتی: “گوتەیەکی پێشینان هەیە کە دەڵێت، سەرێک تاجی بچێتەسەر عاقڵتر دەبێت، بەڵام دەیبینین کە ئەو گوتەیە راست نییە، یان گوتەیەکی پێچەوانەی ئەمە هەیە، کاتێک گا بچێتە نێو کۆشک نابێت بە پاشا، ئەو کۆشکە دەبێت بە تەویلە”.


دوای ئەم گوتانە ئەبوبەکر شاهین، سەرۆکی دەزگای باڵای رادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی تویتەر رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ئەو رۆژنامەڤانە دەستپێکردووە و دواجار بەبڕیاری دادگای ئەستەنبول سزای زیندانی کردنی بۆ دەرچوو هەرچەنە لەبەردەم دادگا ئەو ڕۆژنامەنوسە ووتی من مەبەستم نەبووە لەو قسەیە و وەک قسەیەکی پێشینان بەکارم هێناوە

هاوشێوە

ڤیدیۆ