ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كچانی بەرشەلۆنە بوونە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا

تیپی كچانی یانەی بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی لەتیپی كچانی ئەتلەتیكۆمەدریدی بردەوە، بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی كچان.

یارییەكە لە یاریگەی لاس رۆزاس لە مەدریدی پایتەخت بەڕێوەچوو، تیایدا تیپی كچانی بەرشەلۆنە بەئەنجامی 7 گۆڵی بێبەرامبەر یارییەكەیان بردەوە.

گۆڵەكانیش كارۆلین گراهام 3 گۆڵ و لیكی مارتینێز 2 گۆڵ و سیرتاد ئینگین و فریدۆلینا رۆلفۆ یەكی گۆڵێكیان تۆمار كرد.

بەم بردنەوەیە، كچانی بەرشەلۆنە بۆ دووەمینجار لە مێژوویاندا توانیان نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەستبهێنن.

پروشە فەیسەڵ

هاوشێوە

ڤیدیۆ