ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژاڵە یوسف نەژاد: بەنیگارەكانی گۆرانییە فۆلكلۆرییەكان دەپارێزێت

ژاڵە یوسف نەژاد یەكێكە لەو ژنە شێوەكارە چالاكانەی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان و لە یەك كاتدا نیگاركێش و كاریكاتێرست و دیزاینەر و فۆتۆگرافەرە و لە زۆرێك لە پێشبڕكێكانی ئەو بوارانە بەشداریكردووە ‌و خاوەنی چەندین خەڵاتە.


لە پێشبڕكێیەكی نیگاركێشیدا لەسەر ئاستی ئێران نازناوی باشترین ژنە نیگاركێشی پێبەخشرا، جگە لە چەندین خەڵات لەسەر ئاستەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم لە نێو كێبڕكێ نێودەوڵەتییەكاندا خەڵاتی بەدەستیهێناوە.

یەكێك لە كارەكانیتری ژاڵە كە بۆتە جێگەی سەرنج گۆرانییە فۆلكلۆرییەكانی كردووە بە نیگارێكی سەرنجڕاكێش و لە بۆتەی دیزاینێكی جوان و سەرنجڕاكێشدا كار لەسەر ئەو گۆرانیانە دەكات كە بوونەتە بەشێك لە سامانی گۆرانی و میوزیكی كوردی، هەروەكوو ئاوێنەیەك گۆرانییەكانی كردۆتە ئەو نیگارەی كە بۆ هەموومان دەبێتە جێی سەرنجێكی قوڵ و پڕ ئەندێشە.


جگە لەم كارانەی یەكێكیتر لە كارەكانی ژاڵە نیگاركێشانێتی بۆ بواری منداڵان و لەو نێوەندەشدا خاوەنی كۆمەڵێك نیگاری تایبەتە و سەرجەمیان بەجلی كوردییەوە نیگاری بۆ كێشاوون كە ئەمەش هاندانێكە بۆ منداڵان جگە لە پۆشینی جلووبەرگی كوردی، لە هەمانكاتدا هاندانە بۆ چوونە خوێندنگە و گرنگیدان بە خوێندن.


ئەوەی ژاڵەی كردۆتە هونەرمەندێكی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ئەم خەڵاتانەیە كە بەدەستیهێناوە لە فێستیڤاڵە نێو دەوڵەتی و ناوخۆییەكاندا لەوانە: ساڵی 2009 خەلاتی یەكەمی لە فێستیڤاڵی نیشتمانی نێودەوڵەتی بۆ بەخشینی خوێن لە ئێران 2009 دبلۆمی رێزلێنانی لە چوارەمین فێستیڤاڵی سەربیا .سوپاس و رێزلێنان لە فیستیڤاڵی فۆكس لە ئیتاڵیا تایبەت بە ئاشتی. پلەی سێیەم و وەرگرتنی پەیكەرێكی بڕۆنزی لە فیستیڤاڵی زەیتونی قوبرسی وەرگرتووە.

دبلۆمی فەخری لە فیستیڤاڵی Freedom Cage لە رۆمانیاپێدراوە. ساڵی – 2017 خەڵاتی جۆرج كافریلان لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (جورا هومورول) لە رۆمانیا..-2017 خەڵاتی میللەت لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (بێدەنگی) لە ئۆكرانیا -2017 خەلاتی فێستیڤاڵی سلۆفاكیا لە بابەتی شەترەنج. – 2017خەڵاتی برۆنزی لە فێستیڤاڵی پاراستنی فۆلكلۆر لە چین بەدەستهێناوە.

دبۆلۆمی فەخری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی تایبەت بە هەنگ لە ئۆكرانیاپێدراوە. ساڵی 2017 خەڵاتی باشترین كاریكاتێرس لەلایەن پێگەی ئەلكترۆنی تەبرێز تونز.

هەروەها خەڵاتی دووەمی لە فیستیڤاڵی كاریكاتێری نێودەوڵەتی لە شاری مەشهەد تایبەت بە ئاشتی پێدراوە. خەڵاتی یەكەم لە فێستیڤاڵی شهرمان. خەڵاتی سێیەم لە فێستیڤاڵی شێوازی ژیانی ئێرانی وەرگرتووە. خەڵاتی یەكەم لە فێستیڤاڵی هونەری شێوەكاری لەسەر ئاستی شاری سنە بۆ هونەری كاریكاتیر.

بەختیار سەعید

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ