به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆرۆناوى نوێ (ئۆمیکرۆن)، سه‌رۆک وه‌زیرانى نیوزله‌نده ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرییه‌که‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
خاتوو جاسیندا ئاردیرن سه‌رۆک وه‌زیرانى نیوزله‌نده له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌و رێنماییانه‌ى بۆ خۆپارێزى له ڤایرۆسى گۆڕدراوى کۆرۆنا که ناسراوه به ئۆمیکرۆن له‌وڵاتدا جێبه‌جێ ده‌کرێت، ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرییه‌که‌م هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
وتیشى: ئاهه‌نگه‌که‌م له‌کاتى خۆیدا ناکرێت، چونکه منیش وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییه‌کى وڵاته‌که‌م پابه‌ندم و پێشێلی رێنماییه‌کان ناکه‌م.
سه‌رۆک وه‌زیرانى نیوزله‌نده ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که وڵاته‌که‌ى چووه‌ته ناوچه‌ى سوره‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرترین حاڵه‌تى تووش بوو به ئۆمیکرۆنى تیادا تۆمار کراوه، ئه‌مه‌ش واى لێکردووین که توند تر بین له‌رێنماییه‌کانمان بۆ خۆپارێزى له‌و ڤایرۆسه.
سه‌یران