ڕوپی كۆڕ بە بڵاوكردنەوەی كتێبی (شیر و هەنگوین ) ( Milk and Hony ) كاردانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو بووە پرفرۆشترین كتێبەكانی شیعر لە نیوۆرك.
روپی ژنە شاعیر و وێنەكێش و فۆتۆگرافەری كە نەدی بەرەگەز هندی لە ٤ ی ئۆكتۆبەری سالی ١٩٩٢ لە پونجای وولاتی هندستان لە دایكبووە لە تەمەنی ٤ ساڵییەوە رویان كردۆتە كەنەدا لە سالی ٢٠٠٩ دەستی بە هۆنراوە نوسین كردووە، پاشان بووە بە یەكێك بە شاعیرە بە ناوبانگەكانی ناو تۆڕی انستاگرام لە سالی ٢٠١٤ بەرهەمی شیعرەكانی بەناوی ( شیرو هەنگوین ) ( Milk and Hony ) بڵاوكردەوە ئەمەش كاردانەوەیەكی زۆری لێكەوتەوە.
بوو بە پرفرۆشترین كتێبەكانی شیعر لە نیوۆرك تایمززیاتر لە ١٠ هەزار دانەی لێفرۆشرا.
ئەم سەركەوتنەش توانای روپی سەلماند لە سالی ٢٠١٧ كتێبی ( ڕۆژ و گوڵەكانی ) (The Sun and Her Flower )چاپكرد ئەم بەرهەمەش وەك جاری پێشوو توانی سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنت و توانی سەرنجی خوێنەران بۆ خۆی رابكێشێ. روپی بەمەوە نەوەستا لە سەردەمی كۆرۆنادا سالی ٢٠٢٠ كتێبی سێهەمی بڵاوكردەوە بەناوی ( لانەی جەستە ) (Home Body ) كارەكانی روپی زیاترباس لە ( سروشت .
كۆچكردن . فیمینست . منداڵی و ژیانی تایبەتی خۆی دەكەن) ناوبانگی روپی وایكرد كاریگەری لەسەر شیعر و ئەدەبی مۆدرێن هەبێ هەرچەن زۆربەی كارەكانی تێكەڵەی رەخنەوباسی خودبوون.
روپی زۆر كات بەوە تاوانبار كراوە كە كارەكانی دزراون و هی تایبەتی خۆی نین. بەڵام لەلایەن (Elle The New Republic BBc ) نازناوی شاعیری ( دەیەیان ) لێناوە و خاوەنی خەڵاتی ( ١٠٠ ) سەد ژنی BBc. یە شایەنی باسە (توانا ئەمین) هەردوو كتێبی ( شیر و هەنگوین ) و ( رۆژ و گوڵەكان )ی وەرگێراوەتە سەر زمانی كوردی.
ئا/ سەیران محەمەد