Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
تەرمی 8 كۆچبەری ژن دەگەڕێندرێنەوە كوردستان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

تەرمی 8 كۆچبەری ژن دەگەڕێندرێنەوە كوردستان

نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان ڕایگەیاند، بڕیارە تا كۆتایی ئەم مانگە تەرمی نۆ كۆچبەری دیكە كە لە دەریای ئیجەدا خنكاون بگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان كە هەشتیان ژنن.

شێخ حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان ڕایگەیاند، بڕیارە چوارشەممە 27-1-2022، تەرمی چوار لە قوربانیانی دەریای ئیجە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕی بكرێن و لەئێوارەی 29-1-2022 بگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ڕادەستی كەسوكاریان بكرێنەوە.

وتیشی: تەرمی پێنج لە قوربانیانی ئەو ڕووداوەش لە گەشتی دووەمدا و رۆژی 29-1-2022 لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێدەكرێن ئێوارەی 1-2-2022 دەگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

لای خۆشییەوە، ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە ڕایگەیاند: ئەم نۆ كۆچبەرە كە سەرجەمیان هاوڵاتی هەرێمی كوردستانن و هەشت كۆچبەریان ژن‌و یەك كۆچبەریش پیاوە، لە دەرئەنجامی ژێر ئاوكەوتنی یەختێك لە رۆژی 23-12-2021، لە دەریای ئیجە نزیك دوورگەی ئاتیكیپیرای یۆنان گیانیان لەدەستداوە و 57 كۆچبەریش ڕزگار بووی ڕووداوەكە بوون.

سەرۆكی دەزگای لوتكە ئاماژەی بەوەشكرد: لە لایەن دەزگاكەیانەوە لەساتی ڕووداوەكەدا فایلی تایبەت بۆ قوربانیان كراوەتەوە و ڕادەستی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ