Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
هەوڵی چارەسەر كردنی كێشەی ژنە كرێكارە بیانییەكانی پشدەر دەدرێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هەوڵی چارەسەر كردنی كێشەی ژنە كرێكارە بیانییەكانی پشدەر دەدرێت

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ 5 ژنی ئەفریقی لە گوندی سونێی سەر بە قەزای پشدەر گیریان خوارد بوو، ئەمڕۆ لەلایەن بنكەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكانەوە گوێزرانەوە بۆ شاری رانیە ‌و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانیان دەدرێت.

بەپێی بەدواداچونەكانی تۆری میدیایی (تەوار) لە دەڤەری راپەڕین، ئەو 5 ژنە بیانییە 3 مانگ لەمەوبەر لە وڵاتی ئێرانەوە بە رێگەی قاچاخ هاتبوون بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی كاركردن و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دەستگیر كرابوون.

ئەمڕۆش دوای ئازاد بوونیان لە زیندان و بەهۆی نەبوونی پاسپۆرت و ناسنامەوە لە سنوری قەزای پشدەر گیریان خوارد بوو، دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، دەستبەجێ‌ لایەنە پەیوەندیدارەكان هاتنە سەر خەت و لەلایەن پۆلیسی راپەرینەوە گوێزرانەوە بۆ بنكەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكانەوە.

موقەدەم هەڵگورد، وتەبێژی بنكەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكان بە تۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: ئەو كرێكارانە ئێستا لامان پارێزراون و بەیانی دەبرێنە بەردەمی دادوەر و بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەین كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكەین.

ژێوار خدر، ڕانیە

هاوشێوە

ڤیدیۆ