دوو ژن لەشاری دهۆك نوسینگەیەكی كڕینو فرۆشتنی خانوبەرە بەڕێوەدەبەن و یەكێتی ژنانی كوردستنایش پاڵپشتیو دەستخۆشیان لێدەكەن..
لقی دهۆكی یەكێتی ژنانی كوردستان، سەردانی نوسینگەكەی خاتوو شیرین شەعبان و ئەسما شەعبان كە هاوڕێن كردو پاڵپشتیو دەستخۆشیان لێكردن.
شیرین و ئەسما پاش ماوەیەك كاركردنیان لەدەرەوەی بازاڕ و پەیدا كردنی ناوبانگ و متمانە لەو بوارەدا، بڕیاریاندا نوسینگەیەك بكەنەوە تا زیاتر بتوانن لەم بوارەدا كارەكەیان بەڕێوەبەرن.
ژیان یاسین، دهۆك