بۆ یەكەمجارە لەمێژووی ئەو وڵاتەدا، ژنێك بۆ پۆستی سەركایەتی كرێكارانی ئەڵمانیا دەپاڵێورێت.
یاسەمین فەهیمی لەسەر لیستی سۆشیال دیموكراتەكانی ئەڵمانیا یەكەم پاڵێوراوی ژنە بۆ ئەو پۆستە لە مێژوی ئەو وڵاتەدا.
سەرۆكی ئێستای سەندیكاكانی كرێكاران كە بەهۆی تەمەنەوە دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت دەڵێت: یاسەمین باشترین هەڵبژاردەیە بۆ ئەو پۆستە، چونكە پەروەردەی سەندیكای كرێكارانە و شارەزایەكی بەتوانایە لەو كارەدا هەیە.
یاسەمین فەهیمی تەمەنی ٥٠ ساڵە و بەڕەگەز ئێرانییە.
ئەوەی ڕەچاو دەكرێت لەم چەند ساڵەی دوایدا ژمارەیەكی بەرچاو لە ژنانی بەڕەگەز ڕۆژهەڵاتی توانیان پۆستی بەرز لە وڵاتانی ئەوروپادا وەربگرن.
DWTV :سەرچاوە کەناڵی