ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كابینە نوێكەی چیلی زۆربەیان ژنن

گابریل بۆریك سەرۆكی وڵاتی چیلی كابینەی نوێی حكومەتەكەی ئاشكرا كرد كە زۆرینەی وەزیرەكانی ژنە.

حكومەتە نوێكەی چیلی لە كۆی 24 وەزیر 14 وەزیریان ژن‌و 6 وەزیریشیان كەسانی بێلایەن‌و سەربەخۆن‌و تەمەنی وەزیرەكانیش گەورەترینیان 49 ساڵە.

گابریل لەوتارێكیدا كە بەبۆنەی سەركەوتنی بۆ سەرۆكی وڵات خوێندییەوە وتی: ئەم تیمە نوێیەی حكومەت جگە لەكەسانی حیزبی، پێكهاتووە لە كەسانی بیرورا جیاواز‌و سەربەخۆ، كابینەیەكی هەمەرەنگە‌و لەزۆربەی ناوچەكانی وڵاتەوە تیایدایە‌و ژنان تیایدا زۆرینەن.

سەرچاوە: aljazeera

هاوشێوە

ڤیدیۆ