ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

زانكۆی گەرمیان پرۆگرامێك بۆ پێگەیاندنی كچانی سەركردە ئەنجام دەدات

زانكۆی گەرمیان بە هاوكاری رێكخراوی (International Friendship Organization) نێودەوڵەتی، پرۆژەیەك بۆ پێگەیاندنی كچانی سەركردە لە دەڤەرەكە رادەگەیەنێت، كە تیایدا كچانی فێرخوازی زانكۆ دەتوانن بەشدار بن.

پرۆگرامەكە لە بواری بەهێزكردنی پێگەی كچە لە كۆمەڵگە لەڕێگەی زنجیرە سیمینارێكی ئۆنلاینەوە لەسەر بابەتی هەمەجۆر بۆ كۆمەڵێك ژنی بەتوانا و دیار و سەركردە، بۆ ئەوەی كچانی گەنجی ناوچەی گەرمیان سود لە ئەزمونیان وەربگرن.

پرۆگرامەكە ماوەی (٤-٥) هەفتە دەخایەنێت لە رێكەوتی (٢٠٢٢/٢/٣) دەستپێدەكات تاوەكو (٢٠٢٢/٢/٢٦)، ئەوەش كراوەتە مەرج بۆ بەشداربون كە كەسەكە شارەزا بێت لە بەكارهێنانی پلاتفۆرمی (زوم میتینگ) و پابەند بێت بە ماوەی پرۆگرامەكەوە.

رێكەوتی (٢٠٢٢/٢/١) وەكو دوا رۆژ بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی بەشداربون دەستنیشان كراوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ