لە سنووری قەزای شنگال دوای ماوەیەكی كەم لە هاوسەرگیرییان، بوكێك لە خەودا گیانی لەدەستداو ئەمڕۆش زاواكە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
نەسرین و قاسم ئەو بووك و زاوایە بوون، بەر لە 40 رۆژ چوونەتە ناو ژیانی هاوسەرگیرییەوە، شەوێك لە خەودا ژنەكە گیانی لەدەستدا.
دوای كۆچی دوایی نەسرین، قاسم بەرگە ناگرێ و ئەمڕۆ بە پەت خۆی خنكاند و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەم ژن و مێردە خەڵكی كۆمەڵگەی بۆڕكی سەر بە ناحییەی سنوونێی قەزای شنگالن.