لە ماوەی 9 مانگی ساڵی رابردوودا 8 هەزار و 299 داوا لە دادگای باری كەسێتی سلێمانی تۆمار كراوە كە لەو ژمارەیە شەش هەزار و 13 داوایان جیابوونەوە بووە، واتە لە هەر چوار داوایەك كە تۆماركراوە 3 داوایان جیابوونەوە بووە.
ئەمرۆ شەممە لە شاری سلێمانی پانێڵێك لەژێر ناونیشانی (رۆشنبیری ژن و مێرد، خێزان لە هەڵوەشانەوە دەپارێزێت) بەڕێوەچوو، لە پانێڵەكەدا دادوەر كامەران رەسوڵ سەعید، دادوەری دادگای باری كەسێتی لە سلێمانی ئەو ئامارانەی خستەڕوو.
دادوەرەكەی دادگای باری كەسێتی وتی: “لە كۆی ئەو 6 هەزار و 13 داوایەی بۆ جیابوونەوە لە بەردەستمان بووە توانیومانە 2 هەزار و 341 داوا یەكلابكەینەوە و بڕیاری كۆتایی بدەین و كێشەكە بە كۆتا بهێنین، ئیدی بە جیابوونەوە بووبێت یان رەتكردنەوەی”.
وتیشی: “كۆی گشتیی ئەو داوایانەی لە بەردەم دادگا بووە 8 هەزار و 299 داوا بووەو توانیومانە 4 هەزار و 453 داوا یەكلا بكەینەوە، ئێستا 3 هەزار و 846 داوامان لەبەردەست ماوە یەكلایی بكەینەوە”.
ئا: تریفە