ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سبەینێ‌ ناوەندەكانی خوێندن بە خۆپارێزییەوە دەكرێتەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری پەروەردە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند كە سبەینێ‌ دووشەممە خوێندن بە خۆپارێزییەوە دەكرێتەوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كورستان ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دۆخی كۆرۆنا و كاریگەری لەسەر ناوەندەكانی خوێندن رایگەیاند، “كێشە و گرفتی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوە و بڕیارمانداوە سبەی دوشەممە بگەڕێینەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن گەڕانەوەشمان بۆ ناوەندەكانی خوێندن لەسەر بنەمای خۆپارێزی دەبێت”.

دەربارەی وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایانەوە، وەزیری پەروەردە وتی، “پڕۆسەكە باشە و بەردەوامە، نزیكەی 100 هەزار مامۆستا ڤاكسینیان لە خۆیان داوە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ