لە ناوچەی ئەبوغرێب لە خۆرئاوای شاری بەغدا، پیاوێك هاوسەرەكەی و كچ و كوڕەكەی دەكوژێتو خەزورو خەسووشی بریندار دەكات و خۆشی بریندار دەبێت.
میدیاكانی عیراق بڵاویان كردووەتەوە، تۆمەتبارێك لەگوندی سپی ئەبوغرێب، هاوسەرەكەی و كچە تەمەن 14 ساڵییەكەیو كوڕە یەك ساڵەییەكەی كوشتووە و دواتر خەسووی بریندار دەكات و هەوڵی كوشتنی خەزووریشی دەدات و هەردولا تەقە لەیەك دەكەن و هەردوكیان بریندار دەبن.
بەپێی زانیارییەكان، هێزێكی ئەمنی گەیشتوونەتە شوێنی روداوەكە و تۆمەتبارەكە و خەزوریشیان دەستگیر كردووە و تەرمەكان گواستراونەتەوە پزیشكی دادوەریی و خەسووی تۆمەتباریش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.