Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ی. ژ. ك پێشنیارەكانی بۆ یاسایی توندوتیژی خێزانی پێشكەش پارلەمانی كوردستان دەكات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ی. ژ. ك پێشنیارەكانی بۆ یاسایی توندوتیژی خێزانی پێشكەش پارلەمانی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ لەتەلاری تەوار، بەئامادەبوونی خاتوو كافیە سلێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان‌و خاتوو تەلار لەتیف‌و بەشی یاسایی (ی. ژ. ك)، بەمەبەستی گەڵاڵەكردنی سەرنج‌و پێشنیارەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان بۆ یاسایی توندوتیژی خێزانی و پێشكەشكردنی بەپارلەمانی كوردستان كۆبونەوە.

لەكۆبونەوەكەدا دوای تاوتوێ‌ كردن‌و ئاڵۆگۆڕكردنی بیرو را لەسەر ئەو یاسایە، سەرنج‌و پێشنیارەكانی یەكێتی ژنانی كوردستان لەسەر ئەو یاسایە گەڵاڵە كرا‌و بڕیارە پێشكەشی پارلەمانی كوردستان بكرێت.

ئەم كۆبونەوەیە دوای ئەو ۆرك شۆپەی لیژنەی داكۆكیكردن لەمافەكانی ژنان لەپارلەمانی كوردستان دێت، كە تایبەت بوو پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزان لەتوندوتیژی لەهەرێمی كوردستان.

لەو ۆرك شۆپەدا كە لەئوتێل شیراتۆن لەشاری هەولێر ئەنجامدرا، باس لەوەكرا كە خوێندنەوەی یەكەم بۆ رەتكردنەوەی ئەو یاسایە كراوە كە ساڵی 2011 لەپارلەمانی كوردستان دەرچووە.

لەو ۆرك شۆپەدا كە پارێزەر خاتوو گوڵان بەختیار وەك نوێنەری یەكێتی ژنانی كوردستان ئامادەی بوو، بڕیار درا هەر رێكخراو‌و كەس‌و لایەنێك، پێشنیار‌و سەرنج‌و راسپاردەكانی خۆی لەسەر ئەو یاسایە بەنوسراوی فەرمی پێشكەشی پارلەمانی كوردستان بكات.

هاوشێوە

ڤیدیۆ