Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
بەئامادەبوونی (ی. ژ. ك)، تەرمی ئەو ژنەی لە بەكرەجۆ كوژراو بەخاك سپێردرا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەئامادەبوونی (ی. ژ. ك)، تەرمی ئەو ژنەی لە بەكرەجۆ كوژراو بەخاك سپێردرا

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی‌و بەئامادەبوونی نوێنەری یەكێتی ژنانی كوردستان، تەرمی ئەو ژنەی لە بەكرەجۆ كوژرا بەخاك سپێردرا.

دێكان تاریق تەمەن 19 ساڵ ئەو ژنەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو تەرمەكەی لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، ئەمڕۆ لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی خاتوو سەیوان رۆستەم ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتی ژنانی كوردستان‌و ژمارەیەك لەرێكخراوەكانی ژنان‌و كۆمەڵگەی مەدەنی لەگۆڕستانی بێناوەكان بەخاك سپێردرا.

عەمید سەركەوت عومەر، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، كە لەو مەراسیمەدا ئامادەبوو بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند: “بەشداری ئێمە وەكو بەڕێوبەرایەتی هەرلەسەرەتای ناسینی تەرمەكە، پێدانی زانیاری بە لایەنەكانی لێكۆڵینەوە، پاشانیش دەستگیركردنی تۆمەتباران و هەتا ئێستا لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر دۆسییەكە، ئەمڕۆش بەشداربوین لە جێبەجێكردنی مەراسیمی تەرمەكەدا، ئەویش بە ئومێدی ئەوەی لەمەودا هیچ تەرمێكی بێناونیشان لەم گۆڕستانەدا نەنێژرێ‌”.

عەمید سەركەوت وتیشی: “پێشتر ئەم ژنە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لەخانەی داڵدەدانی ژنانی بەڕێوەبەرایەتیمان بووە، كوشتنەكەشی هیچ پەیوەندییەكی بە خێزانەكەیەوە نەبوو”.

خاتوو ئاشتی عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی جێندەری لە نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی كە لەمەراسیمەكەدا ئامادەبوو وتی: “ئەم مەراسیمە لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بووە، كە بڕیاریدا هەتا ناسنامەكەی نەدۆزرێتەوە ڕێگە نەدرێت بێناونیشان بەخاك بسپێردرێت”.

وتیشی: “بەسوپاسەوە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی هەستان بە دۆزینەوەی ناسنامەكەی و گرتنی تاوانباران، لەبەرئەوەی كەسوكاری نەهاتن بۆ بەخاكسپاردنی، ئێمە وەكو نوسینگەی بەشی جێندەری جێگری سەرۆك وەزیران، بەئامادەبوونی بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و ڕێكخراوەكان، وەكو كەسێكی پابەندبوون بە دابونەریتە كۆمەڵایەتی و ئاینیەوە بەناسنامەی خۆیەوە بەخاكمان سپارد”.

ئاماژەی بەوەشدا: “ئەمە یەكەم حاڵەتە لەم گۆڕستانەدا، بەناوناونشانی خۆیەوە بنێژرێ‌، پێشتر ژنان بە ژمارە دەنێژران، بەڵام لە ٢٥ی نۆڤمبەرەوە هەموو گۆڕەكان ناونراون ژیان”.

خاتوو رۆژگار ئیبراهیم مەعروف پارێزەری خۆبەخش لەم كەیسەدا دەڵێت: “تائێستا تۆمەتباران لەبنكەكانی پۆلیس ماونەتەوە، بەپێی مادەی ٤٠٦ گیراون كەفیل شومولیان ناكات، هەتائێستا خێزانەكەی نەهاتون بەدەم كەیسەكەوە، تەنانەت ئەمڕۆش بەشداری بەخاكسپاردنەكەیان نەكردوە”.

ئا: تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ