رۆژی 2/4 ی هەموو ساڵێك بەرۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە دیاریكراوە، كە ساڵانە رێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە، هۆشیاریو چۆنییەتی خۆپارێزیو رێگەكانی ئاشكرا كردنی پێشوەختەی ئەو نەخۆشییە بڵاودەكاتەوە كە بەترسناكترین نەخۆشی لەجیهاندا دەدانرێت كە رووبەرووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.
ئەو رێكخراوە پێی وایە كە دەتوانرێت بەم رێگەیانە خۆپارێزی بەرێژەی (40%) لەو نەخۆشییە بكرێت.
-ژینگەیەكی تەندروستو پاك بۆ منداڵان برەخسێنرێت كە دوور بێت لە دوكەڵو پاشماوەی پیس.
-پێویستە جوڵەی لەش زۆر بێتو خواردنی تەندروست بخورێت كە پلەی گەرمیان نزم بێتو هەر لەمنداڵییەوە رێگری لەقەڵەوی بگیرێت.
-هەوڵبدرێت زانیاری زۆرت هەبێت لەسەر ڤاكسینەكانو پێشوەختە بەكاریان بهێنیت وەك نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی جگەرو رەحم.
-خۆمان بپارێزیان لەبەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی خۆر.