دوای ململانێییەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ لەقاهیرەی پایتەخت، خانمە هونەرمەندی دیاری میسر (عایدە عەبدولعەزیز) لەتەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوای كرد.
عایدە ساڵی 1936 لەپارێزگای قلیوبیە لەمیسر لەدایكبووە، ساڵی 1959 پەیمانگەی باڵای هونەری شانۆی تەواو كردووە، هەروەك خاوەنی بڕوانامەی راهێنانی شانۆییو دەنگە لە لەندەن، دوای تەواو كردنی پەیمانگەی باڵا دەبێتە مامۆستا لەپەیمانگەی مامۆستایان بۆ هونەری شانۆی قوتابخانەكانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەو سەرپەرشتی راهێنانی تیپە شانۆییەكانی قوتابخانەكان دەكات.
بەشداری زیاتر لە 80 كاری هونەری لە فیلمو دراماو شانۆگەریدا دەكات، وەكو (النمر والأنثى ، عفاريت الأسفلت، فجر الإسلام، خلطة فوزية، كشف المستور، بوابة إبليس، الحرامي والعبيط، خرج ولم يعد).
لەكارە دراماكانیشی (يوميات ونيس، ملكة في المنفى، “أوراق مصرية، الفرار من الحب، كعب داير، الحفار، ضمير أبلة حكمت).
لەو شانۆگەرییانەی بەشداری كردووە (دائرة الطباشير، ملك يبحث عن وظيفة، النجاة، المهاجر”، لعبة السلطان).