کچێکى میهره‌بان و ئاوێته به‌ره‌نگى وێنه‌کان، له نێو هێڵ و ره‌نگه‌کانه‌وه سه‌ره‌تاکێیه‌تى بۆ ژیانێکى جوانتر وه‌ک ره‌نگى سروشت، ژیانێک پڕ له ماناى ره‌نگه‌کان، وه‌ک خۆى ده‌ڵێت” ژیان به‌ره‌نگه‌وه جوانه”.
کچه شێوه‌کار ژیوار عومه‌ر پیروه‌ت له مناڵییه‌وه ده‌که‌وێته شوێن خولیاکانى و دوا وێسگه‌ى شین بوونى خه‌ونه‌کانى کولێجى هونه‌ره‌جوانه‌کانى زانکۆى سلێمانى ده‌بێت. له دیدارێکى تایبه‌تى رۆژنامه‌ى ژیانه‌وه‌دا باسى له خولیاکانى خۆى کرد بۆ هونه‌رى وێنه‌کێشان و ووتى” هه‌ڵبژاردنی هونه‌ر بۆمن حه‌زێکی مناڵیم بوو، وه‌ک خه‌وبوو پلانێکى هه‌میشه‌یى بوو له میشکمدا، ئه‌م حه‌زوو خولیایه‌ش له‌پۆلی سێی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ستیپێکرد کاتیک مامۆستاکه‌م هه‌ستیکرد که باشم له هوونه‌رى وێنه‌کێشان و منیش له خۆشه‌ویستیم بۆ مامۆستاکه‌م که ناوی (شێوه سلیمان) بوو خولیاکانم بۆ هونه‌ر ده‌ستیپێکرد تا وه‌کو ئیستاش به‌رده‌وامه هه‌م خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ل مامۆستاکه‌م هه‌م بۆ عه‌شقم هونه‌ره‌که‌م. تاکه هۆکارم بۆ چونه ناو دنیاى هونه‌رییه‌وه مامۆستاکه‌م بوو ئێستا کاره‌که‌م له خۆمم زیاتر خۆشده‌ویت”.
ئاخۆ ئه‌م خولیا و عه‌شقه بۆ ژیوارى وایکردووه له ئێستادا بیه‌وێت له رێگه‌ى تابلۆکانه‌وه شتێک بڵێت. ئه‌و ده‌ڵێت” من نامه‌وێت له رێگه‌ی هونه‌ره‌که‌مه‌وه هیچ بڵێم ئه‌مه‌ویت پرسیارکه‌م واتا نامه‌وێت وه‌ڵام به‌مه‌وه، به‌رای من هونه‌ر هه‌مووی دووباره‌کردنه‌وه‌ی سیناریۆی ژیانه و پاکی سروشته بۆیه ته‌نیا ئه‌مه‌وێت پرسیار بوروژێنم نه‌ک وه‌ڵام به‌مه‌وه”.
له‌باره‌ى ستایلى کارکردن و ره‌نگه‌کانه‌وه ژیوار ووتى” تاوه‌کو ئێستا رێچکه‌یه‌کی تایبه‌تم نه‌گرتووه واتا هه‌مه‌جۆر ئیشده‌که‌م، به‌ڵام زیاتر حه‌زم له ئیشی هاوچه‌رخه، ئه‌گه‌رچى ره‌نگیش که‌م دیاره به‌کاره‌کانمه‌وه و زیاتر شیوازی دانانی ره‌نگ بۆ تابلۆکانمه ئه‌ویش شێوازێکی وه‌حشی گه‌رانه‌ییه واتا دانانی ره‌نگ به راسته‌وخۆیی. خۆی ره‌نگ له کاره‌کاندا بۆ گوزارشتکردن و ناسینی شته‌کانه، چونکه ره‌نگ جوانی خۆى ئه‌به‌خشێت به شته‌کان، مه‌گه‌رنا تابلۆى بیره‌نگیش هه‌ر تابلۆیه به‌س ژیان به‌ره‌نگه‌وه جوانه”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت” مه‌ته‌ریاڵی جۆراوجۆر له کاره‌کانمدا به‌کارده‌هێنم وه‌ک بابه‌تی ریسایکڵین و دار و گه‌ڵا و نایلۆن و شوشه، ته‌نانه‌ت ئاسن و ژه‌نگیش”.
ژیوار له مناڵیدا پیشانگه‌ى کردۆته‌وه و له ئێستا هیچ پیشانگه‌یه‌کى نیه وه‌ک خۆى ووتى” له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا پیشانگه‌ى تایبه‌تى خۆمم کردۆته‌وه له پۆلی چواری سه‌ره‌تای و شه‌شی سه‌ره‌تای، هه‌روه‌ها به‌شدارى پیشانگه‌یه‌کى هاوبه‌شم کردووه له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌م”.
له باره‌ى کار و پرۆژه‌ى ئاینده‌یه‌وه مامۆستا ژیوار ووتى” بۆ داهاتوو پرۆژه و پلانی خۆمم هه‌یه وه‌ک هه‌ر مرۆڤیک، به‌ڵام ئه‌و پرۆژانه حه‌زه‌که‌م به نهێنی بیهێڵمه‌وه به‌پێی کات له داهاتوودا ئه‌یبینن”. هونه‌رمه‌ند ژیوار عومه‌ر پیروه‌ت یه‌کێکه له کچه شێوه‌کاره‌کانى شارۆچکه‌ى حاجیاوا و ده‌رچووى کۆلێجى هونه‌ره‌جوانه‌کانى زانکۆى سلێمانیه و له ئێستادا وه‌ک مامۆستاى هونه‌ر وانه ده‌ڵێته‌وه.
ئا/ عه‌تا