Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ژنانی شاعیر پێكەوە چەپكێكە لەتیشكی خۆر – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنانی شاعیر پێكەوە چەپكێكە لەتیشكی خۆر

“ژنانی شاعیر پێكەوە چەپكێكە لەتیشكی خۆر” خاتوو كۆسرەت ئەحمەدی شاعیر و نوسەر وادەڵێت، ئەم ژنە شاعیرە زۆرێك لە نوسین و دەقەكانی گوزارشتێكی رۆمانسییانەن و سەرگوزشتەی خۆشەویستی و ئازارەكانی عەشقن بەتایبەت لەلای ژنان.

لە دیدارێكی شیعر ئامێزی تۆری میدیای تەواردا باسی لەسەرەتاكانی ئەزموونی نوسینی خۆی كردوو ووتی” یەكەم ئەزمونی شیعریم لە قۆناغی ناوەندی بوو، وەك هەرزەكارێك شیعرم بۆ كوردستان نووسی و خەونی ئازاد بوونی كوردستانم هەبوو. دواتر لە پۆلی سێی ناوەندی بووم شیعرم بۆ مامۆستا و قوتابخانە و نیشتمان و پێشمەرگە دەنووسی، دەفتەرێكی شەست پەڕیم پڕ كردبوەوە لە شیعر، بەڵام بەداخەوە لەبەر باری ناجێگیری خێزانەكەمان لە ڕووی سیاسیەوە هەمووی فەوتان و نەمان”.

لەبارەی زمانی شیعر و ناوەرۆكی دەقەكانییەوە خاتوو كۆسرەت ووتی” دیارە سەرەتا من وەك مرۆڤێك دەنووسم دوور لە جیاكاری نێوان ژن و پیاو، لە بواری خۆشەویستی، كۆمەڵایەتی و ژن دەنووسم، شیعرەكانم زیاتر گوزارشتكردنە لە خۆشەویستی و ئازارەكانی مرۆڤ بە گشتی و ژن بەتایبەتی”.

هەروەها زیاتر دوواو و لە بارەی قەڵەمی ژنانیشەوە ووتی” بەدڵنیاییەوە ژنانی شاعیری بەتوانامان هەیە و زۆریشن بەڵام، لەوانەیە بەشێك لە ژنە شاعیرەكان لەبەر هۆیەك لە هۆیەكان بواریان بۆ نەڕەخسابێت شیعر بڵاوبكەنەوە و گرنگی بە ژانرەكەیان بدەن، كەچی لەولاوە هەندێك لە ژنە شاعیر لە غیابی ئەوانیتردا بۆ ناو وناوبانگێكی باشیان بۆ دروستبووە، نووسەری شیعرمان زۆرە، بەڵام تا چەند شاعیرانە دەنووسن و تا چەن ئازادن لە نووسین، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ مانا و مەودای ئازادی لای نووسەر، لە ئێستادا ژنانی شاعیر تا ڕادەیەكی باش ئازدن، ئەویش نەك لەبەر ڕەخسانی دەرفەت بۆیان بەڵكو بوونی گیانی ئاڵنگاری و ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاستەنگەكان لە ژنانی شاعیردا وای كردووە تا ڕادەیێك ئازادانە بنووسن، ژنبوون و شاعیر بوون لەیەك كاتدا لەم كۆمەڵگایەدا، سەركێشی و بوێری دەوێت.

خاتوو كۆسرەت جگە لە نوسینی شیعر كاری وەرگێرانیش دەكات و بۆیە باسی لە پرۆژەی ئایندەی دەكات و دەڵێت” كارێكی گەورەی وەرگێڕانم لەبەردەستە، ماوەی پتر لە ساڵێكە ئیشی لەسەر دەكەم و كاتی زۆرتریش دەخوازێت، هەروەها پرۆژەی نووسینی كتێبێكیشم دەربارەی ژن لەبەردەستە و ئیشی لەسەر دەكەم و دیوانێكیشم ئامادەیە بۆ چاپ”. هەروەها باسی لە كۆرێكی شیعری كرد كە لە شاری هەولێر رێكدەخرێت و ووتی” كاری پێكەوەیی وەك سەبەتەیەك میوەی جوان وایە، كۆڕێكە بەتامی فیستیڤاڵ، من دەتوانم بەتەنیا كۆڕبكەم، بەڵام حەزدەكەم هاوڕێیانی شاعیریشم بێبەش نەبن لە شیعر خوێندنەوە، مرۆڤ بەگشتی و ژن بەتایبەتی بەیەكەوە چەپكێكە لە تیشكی خۆر، توندی ڕۆشناییەكەی زێدەتر دەبێت و لە تاك ڕەنگیەوە دەبێتە پەلكە زێڕینە. دڵخۆشم بە بوونی هاوڕێیان لەگەڵمدابن لە كۆڕی شیعریدا. بوونی ئەم جۆرە كۆڕانە گرنگە بۆ بەرە و پێشچوونی ڕەوتی شیعر و ژنانی شاعیر”.

ئێوارەیە و چایێك بە بێی تۆ
ڕەنگی ئارامی نادا
پیاسەیەك بە قۆڵی بەتاڵ
هەنگاو بۆ بەهەشت نانێت
بیرم لای پەنجەكانتە لەو كاتەی بەفر
هەرەس بە كێوی حەزم دێنێ،
دوێنم بە ڕەنگی هەبوونت دەنەخشێنم
تا لە چاوی كۆڵانێكدا بریسكەی شەو
خۆی لێم زیز نەكا،
لە كازیوەی ئەم كەشە ساردەدا
ڕووەو لێوی چیا غلۆر دەبمەوە
تێنویەتی دەخەمە ناو كڵاوێك
تۆپەڵە بەفرێكیش لە پەنجەوانەكەم
دەكێشم و لە ژێر دار مرواریەك
پێكەنینێك دەكەمە هێزی مانەوەم و
لە مۆبایلەكەم وێنەیەك ڕووە و ئاسمان
هەڵدەدەم.

ئا/ تریفە حسن

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ