بەناوی سكرتێرو ئەندامانی سكرتارییەتو سەرجەم ئەندامانی یەكێتی ژنانی كوردستانە، پیرۆزبایییەكی گەرم ئاراستەی خاتوو (لەیلا عومەر عەلی) دەكەین، بەبۆنەی دەست بەكاربوونی وەك سەرۆكی شارەوانی سلێمانی.
دیارە بۆ یەكەمینجارە لەمێژووی شاری سلێمانیدا ژنێك پۆستی سەرۆكی شارەوانی شارەكە بەڕێوەببات، ئەو ژنەش ئەزمونێكی باشو سەركەوتووی لەبواری كارگێریدا هەیەو پێشتر چەندین پۆستی گرنگی لەم شارەدا بەڕێوە بردووە كە دواهەمینیان جێگری پارێزگاری سلێمانی بوو بۆ كاروباری كارگێڕی كە ئەمەش هەر یەكەمین ژن بوو ئەو پۆستە بەڕێوە بەرێت.
هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازینو یەكێتی ژنانی كوردستان هەمیشە پاڵپشتو هاوكاری خاتوو لەیلاو هەموو ئەو ژنە بەئەمەكو بەتوانایانە دەبێت كە رێچكە شكێنو لەخزمەتی گەلو نیشتماندان.
یەكێتی ژنانی كوردستان
2022/2/8